بەپێی نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە کە ئاژانسی (ئەسۆشیەیتد پرێس) بڵاوی کردووەتەوە، لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردووەوە کە شەپۆلی نوێی ڤایرۆسەکە دەستی پێکردووە، ئەمە بە کوشندەترین و سەخترین شەپۆلی بڵاوبوونەوە لە مێژووی وڵاتەکەدا دادەنرێت و تا ئێستا لە کۆی 26 پارێزگا، پەڕیوەتەوە بۆ 8 پارێزگای جیاواز.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو جۆرە ڤایرۆسەی لەم شەپۆلەدا بڵاوبووەتەوە لە سلالەی (بوندیبۆگیۆ - Bundibugyo)یە، کە مەترسیدارترین جۆری ئیبۆلایە و تا ئێستا هیچ پێکوتە (ڤاکسین) یان چارەسەرێکی دەرمانیی دیاریکراوی بۆ نەدۆزراوەتەوە.







