مووشەکێکی زەبەلاحی فەزایی بە ناوی "ڤۆڵکان"، کە بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو کۆمپانیای بۆینگ و لۆکهید مارتن دروست کراوە، پاش 10 خولەک لە فڕینی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکا تووشی کێشە بوو و کەوتە خوارەوە.
مووشەکەکە 40 مانگی دەستکردی کۆمپانیای ئەمازۆنی هەڵگرتبوو کە بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێت دروست کرابوون، بەڵام بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکەوە هەموویان بە یەکجاری لەناو چوون.
ئەم ڕووداوە زیانێکی گەورەی بە پڕۆژەی ئینتەرنێتەکەی ئەمازۆن گەیاند و بەپێی گوتەی پسپۆڕان، پێدەچێت چەندین مانگ گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو مووشەکە ڕابگیرێن تا دەزانن کێشەکە لە کوێوە هاتووە.







