کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکی "تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت" گەیشتە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەمەش ژمارەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە لەگەڵ کەشتییە جەنگییە یاوەرەکانیاندا بۆ 3 کەشتی بەرز بووەوە.
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" و ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" بڵاویانکردەوە، گەیشتنی ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆ و دانوستانەکانی پەیوەست بە ڕاگرتنی شەڕ و گرژییەکان تووشی بنبەست بوون.







