دەستەکە لە بارەی وردەکاریی دۆسیەکەوە ڕوونی کردەوە کە دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین / دەستەی یەکەم، بڕیاری 7 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەو بەرپرسەدا سەپاندووە، لەسەر پاشخانی داپۆشین و شاردنەوەی ئەو سەرپێچییانەی کە وەبەرهێنەری پڕۆژەی نیشتەجێبوونی «دورەی سامەڕا» لە قەزای سامەڕا لە ساڵی 2025 ئەنجامی دابوون، هەروەها بەهۆی گرتنەبەرنەکردنی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ لێپێچینەوە لێی بەپێی یاسای وەبەرهێنان.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەش کرد، دادگا پاش تاوتوێکردنی ڕووداوەکانی دۆسیەکە و سەرجەم بەڵگەنامە بەدەستهاتووەکان، بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی و بە ئاماژەدان بە ماددەکانی بەشداریکردن (47 و 48 و 49) لە هەمان یاسا، بڕیاری تاوانبارکردن و سزای 7 ساڵ زیندانیکردنی دەرکردووە.







