ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەبو تاڵیب ئەلسەعیدی، سەرکردە لە کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی (کە گرووپێکی نزیکە لە ئێران)، لە میانی گەشتێکی میدیاییدا کە لەلایەن کەتائیبەوە لە ناوچەی جورفولسەخر ڕێکخرابوو، بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ـی ڕاگەیاند، گرووپەکەیان بە هیچ شێوەیەک لە ناوچەکە ناکشێتەوە.
ئەبو تاڵیب ئەلسەعیدی لە لێدوانەکەیدا گوتی: "دەتوانم بە دڵنیاییەوە و بە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بیڵێم کە ئەو خەونەی ئەوان دەیبینن بۆ ئەوەی کەتائیب لە جورفولسەخر بکشێتەوە هەرگیز نایەتە دی، تەنانەت ئەگەر بەسەر تەرمەکانمان و خوێنمان و میراتمان و بریندار و شەهیدەکانیشماندا بێت".
ئەم هەڵوێستەی کەتائیبی حزبوڵڵا لە کاتێکدایە کە پێشتر عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق مۆڵەتێکی بۆ کشانەوە لەو ناوچەیەی باشووری بەغدا دیاری کردبوو، پێش ئەوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بچنە ناو جورفولسەخر.







