ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سعوودیە (واس) لە زاری بەرگریی شارستانیی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکێک لە تاوەرەکانی ناوەندی دارایی لە شاری ڕیاز ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکدارانی حوسی بووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەرگریی شارستانیدا هاتووە: "هێرشەکە بووەتە هۆی کەوتنەوەی زیانی ماددی لە ژمارەیەک نهۆمی تاوەرەکە و ئەو باڵەخانانەی لە نزیکیەوەن، بەڵام هیچ برینداربوون یان زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە."
شایەنی باسە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی ئەو تاوەرە دیاریکراوە ئاشکرا نەکراوە کە زیانی بەرکەوتووە، هاوکات تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و هەڵسەنگاندنی قەبارەی زیانە ماددییەکان.







