ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2026، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هاوکات لەگەڵ ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی یەکە سەربازییەکان لە ناوچەی جورفولسەخر بە سەرپەرشتیی مەیدانیی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، بڕیار درا ڕێگای بەیەکبەستنەوەی نێوان (لەتیفیە - قامیشلی - پردی فازڵیە - جورفولسەخر - جەمالییە - کەربەلا) بە هەردوو ئاراستەی چوون و هاتن بە ڕووی جووڵەی هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێلەکاندا بکرێتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کردنەوەی ئەو ڕێگا ستراتیژییە لە کاتژمێر 06:00ـی بەیانیی سبەی شەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2026ـەوە جێبەجێ دەکرێت.







