وەزیری تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکدا گوتی: "سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ وەزیری پەروەردە و لیژنەی باڵای 'تەندروستیی یەکگرتوو' بەڕێوە دەچێت، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی پەتاکە و تاوتوێکردنی ڕێکار و ڕاسپاردە پێویستەکان بۆ بەهێزکردنی خۆپارێزی و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بەتایبەت لە ناوەندەکانی خوێندندا."
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری فەرمیی نەخۆشییەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە سەرتاسەری عێراقدا لە ماوەی ئەمساڵدا 4,358 حاڵەتی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمار کراون و تیمە پزیشکییەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و چارەسەرکردنی تووشبووان.







