بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی و بڕوانامەی مردن، کچە قوتابییەکە بە ناوی "باری ڕەحیم نەجم"، لە قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی بووە لە قوتابخانەی "عەممار بن یاسر"ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕەسافەی یەک لە ناوچەی شەعب لە بەغدا، دوای تووشبوونی بە پەتاکە و تێکچوونی باری تەندروستیی، گیانی لەدەستداوە.
ئەم ڕووداوە نیگەرانییەکی زۆری لەنێو کەسوکاری قوتابیاندا دروستکردووە، هاوکات داواکارییەکان لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی عێراق چڕ بوونەتەوە تاوەکو دەستبەجێ هەڵمەتی فراوانی پشکنین، چاودێری و ڕێکاری پێویستی خۆپارێزی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا بگرنەبەر، بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئەم نەخۆشییە گوازراوەیە.







