کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە تاران پاش هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی، سوودی لە تۆڕی ئینتەرنێتی ستارلینک وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی هێرش، بێبنەمان.
کۆمپانیاکە لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" گوتی: "بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر، ئێمە هیچ جۆرە بەڵگەیەکمان لەبەردەستدا نییە، نە لە ناوخۆی کۆمپانیاکەمان و نە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن)ەوە، کە ئاماژە بە بەکارهێنانی ستارلینک لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە بکات، چونکە لە بنەڕەتدا شتێکی لەو شێوەیە هەر ڕووی نەداوە."







