وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە سەپاندنی ژمارەیەك سزای نوێی دیكەی بەسەر ئێران راگەیاند کە خۆی لە چەند كەسایەتییەك و 29 دامەزراوەی ئێرانی دەبینێتەوە، لە نێویاندا کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران هەیە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە کە سزاکان بەشێوەیەكی گشتی 36 لایەن و کەسایەتی ئێرانی دەگرنەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە كە لەنێو سزادراوەكان کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران هەیە و تۆمەتباریان دەكات بەوەی كە بە فڕۆکەکانیان بۆ گواستنەوەی چەک و بارهەڵگری نایاسایی بەكارهێناوە.
سەرەڕای ئەوەش، وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە کە بۆ کاتێکی نادیار ئەو مۆڵەتەی هەڵپەساردووە کە پێشتر بە شێوەیەکی کاتی ڕێگەی بە دووبارە هەناردەکردنەوەی هەندێک فڕۆکەی مەدەنی بۆ ئێران دابوو.







