بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکان له كه‌نداو و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، ئەمریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاری دا سه‌رجه‌م كاره‌كانی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی لە وڵاتی ئیماڕات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ رابگرێت.
لە بەیاننامەیەكی به‌په‌له‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەبوزەبی و کۆنسوڵگەری گشتی لە دوبەی و شاره‌كانی دیكه، سەرجەم كاروبار و چاوپێکەوتنەكان لە ڕێکەوتی 13 تا 15ی تەمووز راده‌گرێت.
ئاماژه‌به‌وه‌شدراوه كه ڕاگرتنی كاره‌كان بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوەیه.
له بەیاننامەکەدا هه‌روه‌ها هاتووه: پێویستە ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە لەم ماوەیەدا کاتی چاوپێکەوتنیان هەبووە، سەردانی باڵیۆزخانە یان کۆنسوڵگەری نەکەن، به‌ڵكو لە داهاتوویه‌كی نزیكدا پەیوەندییان پێوە دەکرێت بۆ دیاریکردنی کاتێکی نوێ.







