ئاژانسی ئیرنا بڵاوی کردەوە، ڕەشنووسی ڕێککەوتنی پێشنیارکراو لە نێوان تاران و واشنتن لەسەر 7 بنەمای سەرەکی داڕێژراوە و بڕیار وایە لە ماوەی 60 ڕۆژی دانوستانەکاندا تەنیا سێ پرسی سەرەکی تاوتوێ بکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی ئێرنا، ئەو سێ تەوەرەی کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت بریتین لە: بەردەوامبوونی بەرنامە ئەتۆمییە "ئاشتیخوازانەکەی" ئێران، هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا و دانانی میکانیزمێک بۆ قەرەبووکردنەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی ناوبراو گوتی، بەرنامەی مووشەکیی ئێران بە هیچ شێوەیەک لە کارنامەی دانوستانەکاندا نابێت و ناخرێتە ژێر چوارچێوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەم ڕەشنووسە وەک بنەمایەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا دیاری کراوە.







