ئامارە نوێکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیشان دەدەن کە سیاسەتی کۆچبەری حکومەتی نوێی دونالد ترامپ بە خێرایییەکی بێوێنە جێبەجێ دەکرێت. لە کاتی دەستپێکردنی دووەمین دەوری سەرۆکایەتی ترامپ لە ژانویەی ۲۰۲۵، ژمارەی ڤیزە هەڵوەشێندراوەکان لەلایەن واشنگتنەوە لە سنووری ۳۰۰ هەزار دانە تێپەڕیوە؛ ئەو ژمارەیە تا ناوەڕاستی ئۆگۆستی ئەمساڵ نزیکەی ۱۷۵ هەزار دانە ڕاگەیەنرابوو و ئێستا گەشەیەکی بەرچاو پیشان دەدات.
بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە پشتڕاستکردنەوەی جێبەجێکردنی ستراتیژی «تسامح صفر»، جەختیان کردووەتەوە کە هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەکان بە خێرایییەکی زیاتر لە هەموو ماوەکانی پێشوو ئەنجام دەدرێت و بچووکترین پێشێلکارییەکی یاسایی، فێڵ یان هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی، دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی مۆڵەتی چوونەژوورەوە.
لە بەرامبەردا، ئەم شەپۆلە بەرفراوانەی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەکان ڕەخنەی جیدی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و گرووپەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە. ئەم ڕێکخراوانە پرۆسە سختگیرە نوێیەکە بە هەنگاوێکی توندڕەوانە و نیگەرانیدەر بۆ مافەکانی هاووڵاتیانی بیانی دەزانن.







