ڕاگەیەنەرەکانی ئیتالیا ڕاپۆرتیان داوە کە پۆلیسی ئەو وڵاتە ۳۷۱ کەسی لە جەریانی خۆپیشاندانەکان دژی هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکانی سووتەمەنی دەستگیر کردووە کە ۱۱۰ کەسیان گەنج و ۶۹ کەسیش بیانین بوون.
ڕاگەیەنەرەکانی ئیتالیا ڕایانگەیاند کە پۆلیس لە جەریانی خۆپیشاندانەکان لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە، زیاتر لە ۳۷۰ کەسی دەستگیر کردووە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە ئاژانسی هەواڵی «ANSA»ی ئیتالیا بڵاوی کردوونەتەوە، پۆلیس ۳۷۱ کەسی دەستگیر کردووە کە لەو ژمارەیە ۱۱۰ کەسیان گەنج و لە تەمەنپێگەیشتن خوارتر بوون و ۶۹ کەسیش بیانینی بوون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزاییدەربڕینانە ڕۆژی شەممە لە شارەکانی ڕۆما، تورین، میلان، فلۆرەنس، بۆڵۆنیا و چەند شارێکی تریش بەڕێوەچوون و لە هەندێک لەم شارانەدا پێکدادان و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و ناڕازییەکان ڕوویدا.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ناڕەزایی دەربڕینی هاووڵاتیانی ئیتالیا و ڕژانەکەیان بۆ سەر شەقامەکان، لە ناڕەزایی بەرامبەر سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەت، بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی سووتەمەنی و بڵاوبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان لەم وڵاتەدا سەری هەڵداوە.







