دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ده‌نگۆی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران رایگه‌یاند، پشوو درێژن و په‌له ناكه‌ن له ڕێككه‌وتنێكی كرچوكاڵ، ده‌شڵێت خوێندنه‌وه‌ی واقیعیانه بۆ هه‌موو دیوه‌كانی پێشنیازه‌كان ده‌كه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و جیهاندا بێت بۆ وه‌ستانی جه‌نگ.
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Truth Social) نووسیویەتی: دانوستانەکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بنیاتنەر بەڕێوەدەچن و نوێنەرانی خۆمم ئاگادارکردووەتەوە کە پەلە نەکەن لە ڕێککەوتنێک كه شیاو نه‌بێت بۆ ئه‌م قۆناغه.
تره‌مپ ڕاشیگه‌یاندووه: گەمارۆدانەکە بەهێز و کاریگەری خۆی دەمێنێتەوە تاوەکو ڕێککەوتنه‌كه به ته‌واوی واژۆ ده‌كرێت.
ئەمریکا لە 13ی نیسانەوە گەمارۆی بەندەرەکانی ئێرانی سەپاندووه، دوای ئەوەی تاران بە شێوەیەکی تاكلایه‌نه هاتوچۆی بازرگانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزه‌وه داخست.







