دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ئاشکرای کرد کە بە زوویی بڕیارێکی گرنگ دەربارەی ئێران دەدەن و زیادیکرد کە ئەو وڵاتە لە ڕووی ئابوورییەوە بە تەواوی شکستی هێناوە و ڕێژەی هەڵاوسان لەوێ گەیشتووەتە ۳۰۰ لەسەدا.
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران دەوڵەتێکی شکستخواردووە و ئابوورییەکەی بە تەواوی داڕماوە، بە شێوەیەک کە ڕێژەی هەڵاوسان لەوێ گەیشتووەتە ۳۰۰ لەسەدا.
هەروەها وتی: لە ئێران هێزە چەکدارەکان مووچە وەرناگرن، هیچ مووچەیەک نەماوە و هیچ پارەیەک بە هیچ کەسێک نادرێت. هەروەها جەختی کردەوە کە بە زوویی بڕیارێک دەربارەی ئێران دەدەن.
سەرۆککۆماری ئەمریکا دەربارەی دۆخی ئێستای تەنگەی هۆرموز وتی: لەم ماوەیەدا بڕێکی زۆر نەوت لە ڕێگەی تەنگەی هۆرموزەوە گواستراوەتەوە.
ترامپ سەبارەت بە هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی عەرەبستانی سعودی ئاماژەی کرد: حوسییەکانی یەمەن زۆر بە خراپی هەڵسوکەوت دەکەن، بۆیە لەوانەیە داوا لە سەرۆککۆماری تورکیا بکەین هێرش بۆ سەر یەمەن بکەن.







