
هیند... مردنی ۱۷ کەس بەهۆی قەرەباڵغی لە بۆنەیەکی ئایینیدا
بەرپرسانی وڵاتی هیند ڕایانگەیاند کە لە کاتی بەڕێوەچوونی بۆنەیەکی ئایینیی پڕجەماوەر، بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و پێمالدرانی خەڵکەوە، لانیکەم ۱۷ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی وتەکانی بەرپرسانی فەرمیی ئەم وڵاتە، ئەم ڕووداوە بەهۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و دروستبوونی ئاژاوە لە شوێنی بەڕێوەچوونی بۆنەکە ڕوویداوە، کە لە ئەنجامدا دەیان کەس لەژێر پێدا مانەوە و ۱۷ کەس لەوانە لە جێدا گیانیان لەدەست دا و لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
لە ئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان بۆ ناوچەکە نێردراون و دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار دەست بە لێکۆڵینەوەکانیان کردووە سەبارەت بە هۆکاری ڕوودانی ئەم قەرەباڵغییە.