جی.دی. ڤانس، جێگری سەرۆکی کۆماری ئەمریکا، لە وتارێکی تونددا دەربارەی توندوتیژی و ئاژاوەکانی فەڕەنسا، سیاسەتەکانی کۆچبەری و کێشەی یەکگرتن لە کۆمەڵگەی ئەورووپایی بە هۆکاری ئەم بارودۆخە ناوبرد.
ڤانس لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، لەگەڵ ڤیدیۆیەکی بینایەک لە شارەوانیی شاری لیمۆژ کە لە ئاگردا بوو، نووسی کە لیبەرالە ڕۆژئاواییەکان بە بیانووی فرەکەلتووریبوون و بەزەیی، جیهانی سێیەم بۆ فەڕەنسا و وڵاتانی دیکە هێناوە.
جێگری سەرۆکی کۆماری ئەمریکا هەروەها زیادیکرد کە فەڕەنسا و ئەو وڵاتانە پرسیارە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە یەکگرتنی کۆچبەران لە کۆمەڵگە و گونجانەوەیان لەگەڵ بەها و کەلتووری ئەو وڵاتانە پشتگوێ خست، و هەرچەندە پێمان گوتن بارودۆخەکە بەم ڕۆژە دەگات، بەڵام ئەوان گوێیان نەگرت.
ڤانس لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، بە ئاماژە بە مێژوو و جوانیی فەڕەنسا، نووسی: نزا دەکەم فەڕەنسا، کە وڵاتێکی جوان و خەڵکێکی زۆر نایابی هەیە، بتوانێت پێش ئەوەی ئاگر بەشەکانی زیاتر لە وڵاتەکە بگرێتەوە، سنوورێک بۆ ئەم شێتانە دابنێت.
ئەم وتانە لە کاتێکدا دەوترێن کە فەڕەنسا ڕووبەڕووی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بووەتەوە کە بە ناڕەزایی دەربڕین لە زیادبوونی تێچووی ژیان دەستی پێکردووە و لە هەندێک ناوچەدا گەیشتووەتە پێکدادان، توندوتیژی، تاڵانکردن و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی و تایبەت.







