بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە "کەیتی زاکارایا"، گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی دوای کەمتر لە هەفتەیەک لە دەستنیشانکردنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، بە فەرمی دەستبەرداری پۆستەکەی بووە.
ئەمڕۆ هەینی 16ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی ڕاگەیاند: کەیتی زاکارایا، گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی، دوای ئەوەی کەمتر لە هەفتەیەک لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاوە بۆ ئەو پۆستە دیاری کرا، بە فەرمی دەستی لە کار کێشایەوە.







