ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی زیاتر لە 5% دابەزی ئەمەش دوای بڕیاری لابردنی گەماڕۆ دەریاییەکانی سەر ئێران دێت وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم ئێوارەیە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 5.0% دابەزی و گەیشتە 79 دۆلار.







