سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیوزی تورکیا کۆبووەوە؛ سەرۆکوەزیران و باڵیوزی تورکیا دۆخی ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ و هەڵسەنگاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ۲۷ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە «ئەنول بورا ئینان»، باڵیوزی تورکیا لە عێراق کرد.
لەو دیدارەدا کە «ئەرمان تۆپچو»، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە هەڵسەنگێندرا و جەخت لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی زیاتر و زیاترەوەی پەیوەندییە دوولایەنەکان کرایەوە.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا، گرنگیی چالاککردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خراوەتە بەرباس.







