حكوومەتی ئیسرائیل پڕۆسەی خوێندنی لە سەرجەم قوتابخانەكانی وڵاتەكەی ئاسایی كردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی هێرشەكانی ئێران قوتابخانەكان داخرابوون.
وەزارەتی پەروەردە و فێركردنی ئیسرائیل ئەمشەو سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: سبەی سێشەممە پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم قوتابخانەكانی ئیسرائیل ئاسایی دەبێتەوە.







