نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ پاپای ڤاتیکان ئاواتی چاکبوونەوەی خێرا و تەندروستیی تەواوی بۆ خواست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە: «بە خۆشەویستییەوە، یادی سەردانەکەم لە مانگی مەیی ئەمساڵ بۆ بەڕێز پاپا دەکەمەوە» و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی پاپا، نیچیرڤان بارزانی ئاواتی چاکبوونەوەی خێرا و تەواوی بۆ خواست.
هەروەها جەختی کردەوە کە پابەندبوونی پاپا بە بەهاکانی ئاشتی، شکۆی مرۆڤایەتی و گفتوگۆی نێوان گەلان، مایەی ڕێز و سوپاسی قووڵی هەمووانە. ئەو هیواخوازی کرد کە پاپا بە تەندروستیی تەواو و هێزییەکی نوێوە بەردەوام بێت لە ئەرکی پیرۆز و گرنگی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی، میهرەبانی و تێگەیشتن لە سەرانسەری جیهاندا.







