ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" ئاماری هێرشه‌كانی دوو ڕۆژی رابردووی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی چڕیان بۆ سەر زیاتر لە 170 ئامانجی سەربازی لە ناو خاکی ئێران ئەنجام داوە.
لای خۆیه‌وه، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە: "لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئەمه‌ریکا هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە 170 ئامانجی سەربازیی ئێران كه زۆرینه‌یان كۆگای چه‌ك و دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی و نه‌وتیی بوونه."
جگه له‌وه، سەنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە: هێرشەکان چەندین جۆر ئامانجی ستراتیژیی جه‌نگییان پێكاوه، لەوانە: سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، کۆگاکانی درۆن و کۆگاکانی مووشەک.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: بۆردومانەکان ژێرخانی لۆجیستیی ئێرانیان بە درێژایی کەناراوەکانی نزیک گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج به‌تایبه‌تی به‌نده‌ر عه‌باس، ئه‌وه‌ش بە مەبەستی پەکخستنی جووڵە سەربازییەکان لەو ناوچە هەستیارەدا.







