لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە کە پێشبینی دەکرێت شەڕەکان بەخێرایی توندتر ببن و ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی فڕینە ئاسمانییەکان، داخستنی ئاسمانی و تێکچوونی گەشتوگوزاری.
ئەو وڵاتانەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئاگادارکردنەوە ئەمنییەتییەکانی تێدا بڵاوکردووەتەوە بریتین لە: عەرەبستانی سعودی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کوێت، ئوردن، بەحرەین، عومان، قەتەر، عێراق، لوبنان، یەمەن، ئێران، ئیسرائیل و قودس.
باڵیۆزخانەکان لەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی بۆ ئەم ناوچانە دەچن یان لەوێن، داوایان کردووە بە وردی چاودێری دۆخی فڕۆکەخانەکان و هێڵە ئاسمانییەکان بکەن.
هەروەها ئاگاداری دراوە کە ئەگەری هەیە ئێران و پشتیوانانی، بەرژەوەندییەکان یان شوێنە پەیوەندیدارەکان بە ویڵایەتە یەکگرتووەکان و هاوڵاتییانی لە سەرانسەری جیهاندا بکەنە ئامانج. لە هەمان چوارچێوەدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکان و دامەزراوەکانی دیکە وەک ئامانجی ئەگەری دیاریکراون.







