بەپێی نوێترین داتاكانی دەزگای نیشتیمانی ئاماری بەریتانیا (ONS) و دەزگا ئامارییەكانی وڵاتانی ئەورووپا، نەخشەی ناونانی منداڵە تازە لەدایکبووەکان گۆڕانێکی بنەڕەتی بەخۆوە بینیوە کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییە قووڵە دانیشتووانی و کۆچبەرییەکانی کۆنتینێنتی ئەورووپایە؛ بۆیە ناوە ئیسلامی و فرەکەلتوورییەکان پێشکەوتوون.
لە بەریتانیا (ئینگڵەندا و وێڵز)، ناوی «محەمەد - Muhammad» لە سەرەوەی بەکارهاتووترین ناوەکانی کوڕانی تازە لەدایکبووەدایە، لە کاتێکدا لە بەشی کچان، ناوی کلاسیکی ئەورووپی «ئۆلیڤیا - Olivia» شوێنی یەکەمی خۆی پاراستووە.
گەورەترین گۆڕانکاری لە ناوە خێزانییەکان (Surnames) ڕوویداوە؛ لە کاتێکدا لە ساڵی ۱۹۹۶ هەر ۱۰ ناوی خێزانیی سەرەکیی بەریتانیا بوون (وەک سمیت، جۆنز و ویلیامز)، ئەمساڵ تەنها سێ ناوی خێزانیی بەریتانی لە نێوان ۱۰ ناوی خێزانیی سەرەکی ماونەتەوە و ناوە نەریتییەکانی وەک سمیت و ویلیامز ۴۳ لەسەدی شوێنی خۆیان لەدەست داوە. لە بەرامبەردا، ناوی خێزانیی «خان» بووەتە دووەم ناوی خێزانیی باو و ناوەکانی وەک ئەحمەد، عەلی و حوسێن باڵاوبوونەوەکەیان دوو هێندە زیاد بووە.
لە وڵاتانی ئەڵمانیا، نەمسە، سویسرا، هۆڵەندا، سوید و نەرویج، ناوی «نوح - Noah» بووەتە یەکەم و باوترین ناوی منداڵانی کوڕ، کە ناوێکی هاوبەش و فرەکەلتوورییە.
ناوی «گابریێل - Gabriel» بۆ کوڕان و «لوییز - Louise» بۆ کچان لە پلەی یەکەم دان، و لە نێوان پێنج ناوە سەرەکییەکاندا ناوەکانی وەک نوح و لێۆ دەبینرێن.
ئەم وڵاتە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین پارێزگاریی لە ناوە نەریتییەکان کردووە؛ بۆیە ناوی «لێۆناردۆ - Leonardo» بۆ کوڕان و «سۆفیا - Sofia» بۆ کچان لە سەرەوەی لیستەکە دان.
سەرچاوەی ئەم ئامارانە دەزگای نیشتیمانی ئاماری بەریتانیا (ONS)، ڕۆژنامەی دێیلی مەیل و ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵی ئەلسومەریە بووە.







