دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە هەر هێرشێکی کوشندە بۆ سەر سەربازانی وڵاتەکەی، بە کاردانەوەیەکی زۆر توندتر وەڵام دەدرێتەوە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند: هەر کاتێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت، دەبێت باجی ئەو کوشتنە بە چەندین جار (چەند هێندە) بداتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بڕیار و فەرمانە (Directive) بە فەرمی گەیەندراوەتە پێت هێگسێت وەزیری جەنگ و دانیال کەین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، و تەواوی سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکە.
ئەم پەیامە توندەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر بارگرژییەکی ئەمنیی دایە و تا ئێستا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕێی کاردانەوەی فەرمین بەرامبەر بەم هەڕەشانەی سەرۆکی ئەمریکا، کە تێیدا ناوی باڵاترین سەرکردە سەربازییەکانی وڵاتەکەی هێناوە وەک جێبەجێکاری فەرمانەکە.








