وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەوان توانیویانە توانای ئێران بۆ ناردنی پارە و کەرەستە بۆ گرووپە پەیوەستەکان بە «جەبهەی بەرخۆدان» ببڕن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، تامی پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ میدیا ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئێران چیتر ناتوانێت پارە و کەرەستە بگەیەنێت بە گرووپە پەیوەستەکانی خۆی. پیگۆت جەختی کردەوە کە واشنگتن لە بڕینی ئەم تواناییەی ئێران سەرکەوتوو بووە.
پیگۆت لە بەشێکی تری قسەکانی وتی: حکومەتی ئێران نە پارەیەکی لەبەردەستدایە و نە دەتوانێت ئەو پارەیە بگەیەنێت بە هێزە نوێنەرەکانی خۆی. ئەم وتانە دووپاتکردنەوەیەکی ترە بۆ هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە توانای تاران بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیی دارایی و لۆجستیکی هاوپەیمانەکانی.







