ئهمڕۆ شەممە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یهكێتی ئەوروپا رایگهیاند، پێشوازی لە ڕێککەوتنی چوارچێوەداری نێوان ئیسرائیل و لوبنان كه لە واشنتۆن واژۆ کراوە دهكهین و بە هەنگاوێکی چارەنووسسازی دهزانین بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییهكان لە ناوچەکەدا.
ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یهكێتی ئەوروپا لەسەر تۆڕی "ئێکس " نووسیویەتی: "ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هیچ مانایهكی نیه گهر سهقامگیریی له لوبنان نهیهته كایهوه."
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەنگاوەکانی داهاتوومان چاودێری كردنی چەک داماڵینی گروپە نادەوڵەتییەکان و پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان دهبێت."
یەکێتی ئەوروپا وێڕای پێشوازی كردن له ڕێككهوتنی ئاگربهستی ئیسرائیل و لوبنان ئامادەیی خۆشی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕێگای سەقامگیری ناوچەکە، لەنێویاندا بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییە بەپەلەییەکان بۆ گهلی لوبنان.
ڤۆن دێر لاین راشیگهیاند: تەرخانکردنی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتیوانیکردنی ئاوارەکانی لوبنان هێمای نیازباشیمانه بۆ سهقامگیریی ناوچهكه.
جێی باسه، لوبنان و ئیسرائیل بە سەرپەرشتی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتنێکی چوارچێوەداریان واژۆ کرد کە ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئاگربەست، ئهوهش دوای پێنج خولی دانوستانی نێوان هەردوو وڵات له ڕێگهی پهیوهندی دیپلۆماسییهوه.







