ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ئهیلوول، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان ڕایگەیاند، به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیمان كرد له جێراد کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف، کە یەکەمین سەردانی خۆیان بۆ كیێڤ ئه‌نجامداوه و گوێ له پرۆژه پێشنیاریان ده‌گرین سه‌باره‌ت به پرسی ئاشتی و وه‌ستانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ڕووسیا.
زێلینسكی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: تاوتوێی پێشنیازه‌كه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین و به‌هیواین پێشنیاره‌كان دادپه‌روه‌ری تێدا بێت و كۆتایی به كوشتن و ماڵوێرانی بێنێت.
زێلینسكی ڕاشیگه‌یاند: ڕاوێژکارانی ئاسایشی ئەوروپا كه هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه‌ی كیێڤن لە بەشێک لە دانوستانەکان لەگەڵ نێردراوانی ئەمریکا سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا لە کیێڤ بەشداری دەکەن.








