دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە ئێران رووبەڕووی شكستی گەورە بووەتەوە و ئێستا دەیەوێت بەپەلە رێككەوتن واژۆ بكات.
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) نووسیویەتی: ئێران ڕووبەڕووی شکست بووەتەوە، هەوڵ بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک دەدات، ئێستا بەپەلە و بە توندی خوازیاری بەدیهێنانی ئەو ئەنجامەیە.
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند: تەنیا من بڕیار دەدەم لەسەر ئەوەی كە ئایا ئەمریكا رێككەوتن دەكات یاخود نا.
جەختیشی كردەوە كە بۆ بژاردەی رێككەوتن، هەمیشە ئەمریكا کراوە بووە بەرامبەر ئێران.







