ئاژانسی "ڕۆیتەرز" ئاشکرای کرد کە ئێران سەرقاڵی تاوتوێکردنی ڕەشنووسێکی نوێی ڕێککەوتنە کە لەلایەن نێوەندگیرانی قەتەرییەوە پێشکەش کراوە و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئێران وەڵام بداتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" بڵاوی کردەوە: نێوەندگیرانی قەتەری ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی نوێیان پێشکەشی ئێران کردووە و لە ئێستادا تاران سەرقاڵی تاوتوێکردنی ناوەڕۆکەکەیەتی، هاوکات پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئێران وەڵامی فەرمیی خۆی لەسەر ئەو ڕەشنووسە بداتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ئەگەری ڕەزامەندبووندا، دەکرێت خشتەی کاتیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێبکات، هەروەها چەندین دەوڵەتیش وەک لایەنی گەرەنتیکاری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بەشدار دەبن.







