بەرپرسێکی باڵای ئێران ڕایگەیاند، دەوحە هیچ پێشنیازێکی نوێی پێشکەشی تاران نەکردووە، بەڵکو تەنیا چەند بیرۆکەیەکی خستووەتەڕوو کە بە هیچ جۆرێک لەلایەن ئێرانەوە قبووڵکراو نین.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەکەم بە ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز"ـی ڕاگەیاند: قەتەر هیچ پێشنیازێکی فەرمی و نوێی نەخستووەتە بەردەم تاران، بەڵکو کۆمەڵێک بیرۆکەی هێناوەتە ئاراوە کە بە تەواوی نەگونجاو و ڕەتکراوەن.
بەرپرسێکی باڵاکە سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامە ناوەکییەکەی تاران، جەختی کردەوە: ئێران بە هیچ شێوەیەک هیچ جۆرە نەرمییەک لە دۆسیەی ئەتۆمیدا نیشان نادات.







