لیوا سەعد مەعن سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەدا هۆکاری بیستنی دەنگی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەغدای ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، دەنگەکە بەهۆی بەرپەرچدانەوەی درۆنێک بووە.
سەعد مەعن ڕایگەیاند: ئەو دەنگەی کەمێک لەمەوبەر لە بەغدای پایتەخت بیسترا، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوە و بە ئامانجگرتنی درۆنێکی نەناسراو بووە لە دەوروبەری ناوچەی سەوزدا.
هاوکات سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی جەختی لەوە کردەوە کە دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی چڕیان دەست پێکردووە بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی درۆنەکە و وردەکاریی ڕووداوەکە.







