هێزی دەریایی ئێران ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ سێشەممە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی بە مینی دەریایی ئاگری گرتووە و کەشتییەکەی بە چوونە نێو ناوچەی قەدەغەکراو تۆمەتبار کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، هێزی دەریایی ئێران ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە دەوروبەری گەرووی هورمز، دوای بەرکەوتنی بە مینی دەریایی ئاگری گرتووە و سووتاوە.
میدیا فەرمییەکانی ئێران لە زاری هێزی دەریایی ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردەوە: کەشتییە نەوتهەڵگرەکە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە، هاوکات تاران کەشتییەکەی تۆمەتبار کردووە بەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی چووەتە نێو ناوچەیەکی قەدەغەکراوەوە و سیستەمەکانی شوێنپێهەڵگرتنی خۆی (تراکینگ) بە تەواوی کوژاندووەتەوە.







