باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، بەرپرسی باڵای کاروباری بازرگانیی ئەمریکا، بە فەرمی پیرۆزبایی لە بەرپرسی نوێی بانکی ناوەندی کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی.
لە پەیوەندییەکدا، هەردوولا تاوتوێی کارە لەپێشینە هاوبەشەکانی نێوان واشنتن و بەغدایان کرد لە چوارچێوەی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات. هاریز جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بە بایەخەوە لە پەیوەندییە داراییەکانی لەگەڵ عێراق دەڕوانێت و دەیەوێت پێکەوە کار بکەن بۆ بەهێزکردنی کەرتی بانکی.
بەرپرسە ئەمریکییەکە پاڵپشتیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەوڵە "چارەنووسسازەکانی" عێراق دەربڕی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی دابینکردنی دارایی نایاسایی و سپیکردنەوەی پارە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتن پشتیوانی لە هەوڵەکانی بانکی ناوەندی دەکات بۆ بونیادنانی کەرتێکی بانکیی بەهێز و گونجاو (Resilient) کە بتوانێت هاوشانی سیستمە داراییە جیهانییەکان کار بکات.
ئەم پەیامەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە عێراق لە ساڵی 2026دا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ڕیشەیی لە سیستمی بانکی و ڕێکخستنی جووڵەی دۆلار لە بازاڕەکاندا، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیریی نەختی و دوورکەوتنەوە لە سزاکانی خەزێنەی ئەمریکا.







