وەزارەتی دەرەوەی ئێران چەند ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی واشنتن و ڕایگەیاند: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات ڕووبەڕووی قەیرانێکی جیدی بووەتەوە و گرژی کەوتووەتەوە نێوانیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، واشنتنی تۆمەتبار کرد بەوەی "پشوودرێژ نەبووە" و پێش وادەی دیاریکراو یاداشتنامەکەی پێشێل کردووە و چاوەڕێی کۆتاییهاتنی مۆڵەتی 30 ڕۆژەکەی نەکردووە، کە تایبەت بووە بە پابەندییەکانی ئێران لە گەرووی هورمز.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، کە ئەوان هەوڵیان داوە لە ڕێگەی ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ سوڵتاننشینی عومان، میکانیزمێک بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بدۆزنەوە، بەڵام فشارە بەردەوامەکانی واشنتن بۆ سەر "مەسقەت" ڕێگری لە سەرگرتنی ئەو هەوڵە کردووە.







