ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هاووڵاتییەکانی ئەم وڵاتە کرد بە هیچ شێوەیەک نەچن بۆ عێراق؛ چونکە توانای حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە فۆرییەکان بە هاووڵاتییەکانی لەو وڵاتە، بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە سنووردارە.
ئەم وەزارەتە ئاماژەی کرد کە «حووسییە پەیوەستەکان بە ئێران لە کردارە دژمنکارانەکان بەرامبەر بە عەرەبستانی سعودی بەشدارن؛ لەوانە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و ژێرخانییە گرنگەکان کە بووەتە هۆی قوربانیبوونی مەدەنییەکان و تێکچوونی بەرنامەکانی فڕین، و ئەگەری توندبوونەوەی خێرای ئەم کردارە دژمنکارانە لە ناوچەکەدا هەیە.» لە هەمان کاتدا جەخت کرایەوە کە حکومەتی عێراق ناتوانێت ئاسایشی هاووڵاتییە ئەمریکییەکان دڵنیابکاتەوە.
هەروەها هاتووە کە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان لە عێراق ڕووبەڕووی مەترسییەکانی وەک توندوتیژی، ڕفاندن و مەترسییەکانی تیرۆر دەبنەوە. میلیشیا نزیکەکان لە ئێران و گروپی داعش هاندەر و جێبەجێکاری هێرشەکانن دژی کەسایەتییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.







