سخنگۆی حکومەتی عێراق ئاشکرای کردووە کە بەهۆی بارودۆخی داراییی دژوارەوە، لە تاران داوایان کردووە ڕێگە بە تێپەڕبوونی نەوتی عێراق لە تەنگەی هۆرموز بدات، بەڵام لایەنی ئێرانی هیچ وەڵامێکی بەو داواکارییە نەداوە.
حەیدەر ئەل-عەبوودی، سخنگۆی حکومەتی عێراق، ئاشکرای کرد کە بەغدا بە شێوەیەکی فەرمی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای کردووە ڕێگە بە هەناردەکردن و تێپەڕاندنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی تەنگەی هۆرموزەوە بدات، بۆ ئەوەی لە داڕمانی زیاترەی داراییی وڵات ڕێگری بکرێت، بەڵام تاران تا ئێستا بە تەواوی پشتگوێی داواکاریی بەغدای خستووە و هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.
ئەلبەعوودی جەختی کردەوە کە ئابووریی عێراق لە ژێر گەمارۆدایە و هیچ کام لە لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان ئاسانکاری بۆ هەناردەکردن و تێپەڕاندنی نەوتی ئەو دابین ناکەن.
هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم پشتگوێخستن و بێدەنگییەی ئێران، دۆخی ئابووری و داراییی عێراقی زیاتر ئاڵۆز کردووە.







