لە نوێترین بڕیاریدا بانکی ناوەندیی عێراق قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دراوی دۆلاری ئەمریکی بە هەر شێوازێک بێت بۆ "بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی" (مصرف التنمية الدولي) ڕاگەیاند، پاش ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاند.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی کە لەلایەن عەمار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە وەکالەت واژۆ کراوە، ئەو بانکە لە لیستەی ئەو بانکانە دەردەکرێت کە مۆڵەتی مامەڵەکردن و گواستنەوەی دۆلاریان هەیە بۆ مامەڵە نێودەوڵەتییەکان.
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ڕێکارە داراییە نێودەوڵەتییەکان و ئەو سزایانە دێت کە لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە بەسەر ژمارەیەک دامەزراوەی دارایی لە عێراق سەپێنراوە.
بانکی ناوەندیی عێراق جەختی کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییەکان بە زووترین کات پابەندی ئەم بڕیارە بن و هەر جۆرە مامەڵەیەکی دۆلار لەگەڵ بانکی ناوبراو ڕابگرن.







