دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشبینی كردووە لە ماوەی دوو یان سێ كاتژمێری داهاتوو رێككەوتنی ئاشتی و كۆتایی جەنگ لەگەڵ ئێران بكەین.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی (فۆكس نیوز) رایگەیاندووە: رەنگە لە ماوەی دوو یان سێ كاتژمێری دیكە لەگەڵ ئێران بەتەواوەتی رێك بكەوین.
راشیگەیادووە: هەفتەی داهاتووش بە ئامادەیی هەردوولامان لە وڵاتێكی ئەوروپا ڕێككەوتنەكە واژۆ دەكەین و كۆتایی بە شەڕ دێت.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەكانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت رایگەیاند: نازانم بۆچی نەتانیاهۆ هێرشی كردۆتە سەر بەیرووت، بەڕاستی ئەو دانایی كەمە و بە هێرشەكە دڵتەنگ بووم.
لە هەمانكاتیشدا داوای لە ئێران كرد وەڵامی هێرشەكە نەداتەوە و هێرش نەكاتەوە سەر ئیسرائیل.
پێشتریش هەریەك لە سوپای پاسداران و بارەگای خاتەمولئەنبیا بەڵێنیان دابوو كە وەڵامیان بۆ هێرشەكەی سەر باشووری بەیرووت هەبێت و ئەمشەو یەكشەممە وەڵامێكی توندی ئیسرائیل بدەنەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو كە پێش ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكەیان بۆ سەر باشووری بەیرووت، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم)یان ئاگادار كردبووەوە.







