سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 26 به‌رپرس و ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، ده‌ركردووه و ئێستا به‌دوای دهستگیركردنیانهوهن.
رۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای عێراق گواستوویه‌تییه‌وه: حكوومه‌تی عێراق ئێستا به‌دوای ده‌ستگیركردنی 26 به‌رپرس و كه‌سایه‌تی دیكه‌یه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌نده‌ڵی، له‌نێویاندا 3 ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌ن كه هه‌ڵهاتوون و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
ئاماژه‌ی به‌وشداوه: ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه هاوشێوه‌ی ئه‌وانی دیكه و به فه‌رمانی هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی عێراق و ئاماژەی بەوەش كردووه "به‌پێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێگە بە سەرۆکی په‌رله‌مان ده‌درێت له‌سه‌ر فەرمانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوەری، پارێزبەندی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵبگرێت.







