کوردستان تیڤی
ڕاستەوخۆ
هەواڵەکان
کوردستانجیهانهەواڵ و چالاکییەکانی پ.د.ک
ئابووری
تەندروستی
هەمەڕەنگ
زانستتەکنەلۆژیاژینگەکولتوور و هونەر
وەرزش
دۆکیومێنتاری
بەرنامەکان
خشتەی پەخش (EPG)ڕاستەوخۆ
دراما
بیروڕا
ڕیپۆرتاژ
مەڵتیمیدیا
عێراق سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەكانی سەر وڵاتی کوێت دەکات
گوێ بگرە0:00
0:00
قەبارەی دەق
کوردستان تیڤی

دەزگای ساتەلایتی کوردستان بۆ هەواڵ، بەرنامە و ڕاستەوخۆ.

دەربارە

دەربارەی کوردستان TVتیمی ئێمەمێژووی کەناڵکار لەگەڵمان

خزمەتگوزارییەکان

ئابووریژیانبەرنامەکانڕاستەوخۆ

یاسایی

مەرج و بەندەکانپرسیارە باوەکانپەیوەندیمان پێوەبکەڕیکلام
کوردستان TV لە هەموو شاشەیەکداکوردستان TV لە هەر کوێیەکدا ببینە
App Store — iOSGoogle Play — Android
مافی لەبەرگرتنەوە ٢٠٢٦ کوردستان تیڤی. هەموو مافەکان پارێزراون.
سەرەکیهەواڵڕاستەوخۆڤیدیۆ
بڵاوکردنەوە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عێراق سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەكانی سەر وڵاتی کوێت دەکات

Kurdistan TV⁦29-05-2026 12:11⁩
پوختە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی دەوڵەتی کوێتی کرد لە ڕێگەی مووشەک و درۆنەوە، جەختیشی لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر کارێک کردەوە کە ببێتە هۆی ه...

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی دەوڵەتی کوێتی کرد لە ڕێگەی مووشەک و درۆنەوە، جەختیشی لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر کارێک کردەوە کە ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیدانەی خۆمان بۆ بە ئامانجگرتنی دەوڵەتی کوێتی برامان لە ڕێگەی مووشەک و درۆنەوە ڕادەگەیەنین، پابەندین بە ڕەتکردنەوەی سەرجەم ئەو کارانەی کە دەبنە هۆی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەکە بە گشتی.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەکەدا جەختی لەسەر گرنگی خۆڕاگرتن و بەدوورگرتنی ناوچەکە لە پەرەسەندنی سەربازی زیاتر کردەوە، بە شێوازێک کە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و بەهێزکردنی ئاسایشی هەرێمی، هەروەها هۆشداریشی دا لە پێویستی پشتبەستن بە گفتوگۆ و ڕێگە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە و قەیرانەکان.

لە کۆتاییدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ سەرجەم هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دووپات کردەوە کە ئامانجیان ڕێگریکردنە لە بەرفراوانبوونی بازنەی توندوتیژی و کارکردن بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانە کە ئاسایش و سەقامگیری گەلانی ناوچەکە بپارێزێت.

بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە هێرشێكی درۆنی كرایە سەر وڵاتی كوێت، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە درۆنەكان لە خاكی ئێرانەوە ئاراستەكرابوون.

سوپای پاسداران رەتی كردەوە كە سەرەتا ئەوان دەستپێشخەربووبن لە هێرشەكەدا، بەڵكو رایگەیاند كە سوپای ئەمریکا لە کاتەکانی بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممەدا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر خاڵێک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەوان وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە و ئەو بنكە ئاسمانییە ئەمریكییەیان بۆردومان كردووە كە هێرشەكەی لێوە ئەنجامدراوە.

لای خۆشییەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێكس) تۆمەتەكانی رەتكردەوە و ڕایگەیاند كە سەرەتا ئێرانییەكان بە 5 درۆن هێرشەكەیان ئەنجامداوە، جەختیشی كردەوە كە هەر 5 درۆنەكە بەبێ زیان خراونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو كە ئێرانییەكان خەریكبوون درۆنی شەشەمیش ئاراستە بكەن، بەڵام لە پێگەكە لەسەر زەوی لە بەندەر عەباس دراوە و درۆنەكە تێكشكێنراوە.

Kurdistan TV⁦29-05-2026 12:11⁩

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی دەستپاکیی عێراق: سزای زیندانی و گەڕاندنەوەی 34 ملیار دینار بۆ دوو پەرلەمانتار دەرچووهەواڵەکان2 کاتژمێر لەمەوپێشدەستەی دەستپاکیی عێراق: سزای زیندانی و گەڕاندنەوەی 34 ملیار دینار بۆ دوو پەرلەمانتار دەرچووبەرپرسێکی باڵای ئێران: قەتەر بیرۆکەی قبووڵنەکراوی هێناوە و لە پرسی ئەتۆمیدا نەرمی نانوێنینڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩بەرپرسێکی باڵای ئێران: قەتەر بیرۆکەی قبووڵنەکراوی هێناوە و لە پرسی ئەتۆمیدا نەرمی نانوێنینڕۆیتەرز: ئێران تاوتوێی ڕەشنووسێکی نوێی ڕێککەوتن دەکات کە لەلایەن قەتەرەوە پێشکەش کراوەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩ڕۆیتەرز: ئێران تاوتوێی ڕەشنووسێکی نوێی ڕێککەوتن دەکات کە لەلایەن قەتەرەوە پێشکەش کراوەئیسرائیل.. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان نەتانیاهۆ براوەی هەڵبژاردنەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩ئیسرائیل.. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان نەتانیاهۆ براوەی هەڵبژاردنە

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتانیاهو ڕاگەیاند کە سەرکەوتووەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩نەتانیاهو ڕاگەیاند کە سەرکەوتووەهاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا کەم بووەوە و هەناردەکردنی نەوتی عێراق گەیشتە سفرڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩هاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا کەم بووەوە و هەناردەکردنی نەوتی عێراق گەیشتە سفروەزارەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر: ئێران دەبێت هەڕەشەکانی بەرامبەر وڵاتانی کەناری کەنداو بوەستێنێتڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩وەزارەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر: ئێران دەبێت هەڕەشەکانی بەرامبەر وڵاتانی کەناری کەنداو بوەستێنێتوەزارەتی دەرەوەی قەتەر: پێویستە ئێران هەڕەشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو ڕابگرێتڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦27-10-2026⁩وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: پێویستە ئێران هەڕەشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو ڕابگرێتهێزی دەریایی ئێران: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەر مینی دەریایی کەوت و سووتاڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦27-10-2026⁩هێزی دەریایی ئێران: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەر مینی دەریایی کەوت و سووتاشانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: دەنگەکەی بەغدا بەهۆی تێکشکاندنی درۆنێک بوو لە نزیک ناوچەی سەوزڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦27-10-2026⁩شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: دەنگەکەی بەغدا بەهۆی تێکشکاندنی درۆنێک بوو لە نزیک ناوچەی سەوز