وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۵ ئۆکتۆبەر ۲۰۲۶، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عەلی فالیح زەیدی و پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی وەزارەتەکان.
د. دانە عەبدولغەفار عەزیز، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکرات لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدە فەرمییەکانی بۆ پشکی وەزارەتەکان لە کابینەی زەیدی بەم شێوەیە دیاریکردووە:
د. فارس شێخ سەدیق بریفکانی: بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ریباز محەمەد عەبدوڵڵا مەحەد (ریباز حەملان): بۆ پۆستی وەزیری نیشتەجێکردن و خانووبەرە.
بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر ئەم کاندیدانە و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارەتییەکانی تری کابینەی عەلی زەیدی بدرێت.







