سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە ڕێڕەوی باشووری گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی بە مینی دەریایی تەقیوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، دوای بەرکەوتنی بە مینی دەریایی لە ڕێڕەوی باشووری گەرووی هورمز تەقیوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداراندا جەخت لەوە کراوەتەوە: "خاوەنی کەشتییەکان و تاقمەکانیان تەواوی بەرپرسیارێتیی تێپەڕین بەو ڕێڕەوانە لە ئەستۆ دەگرن کە ڕێگەپێنەدراون لە گەرووی هورمز".







