دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوە لە كافتریایەكی شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا رووی دا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كوژراو و برینداری زۆر هەیە.
دەسەڵاتدارانی سووریا لەبارەی تەقینەوەكە ڕایانگەیاندووە: تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێکی چێنراو لەناو کافتریایەکدا لە نزیک کۆشکی داد (القصر العدلي) لە ناوەڕاستی دیمەشقی پایتەخت روویداوە.
وەزارەتی تەندروستیی سووریا رایگەیاندووە: لەبەر ئەوەی تەقینەوەکە لە شوێنێكی قەرەباڵغ و شوێنی كۆبوونەوەی خەڵك ڕوویداوە، بووەتە هۆی کوژرانی 6 کەس و برینداربوونی 22 کەسی دیکە.
لای خۆشییەوە تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا پشتڕاستی کردۆتەوە کە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە بووە کە لە كاتێكی دیكەدا لە ناو کافتڕیاکەدا جێگیر کراوە.







