محسن ڕەزایی: ئەگەر جەنگێک ڕووبدات، سامان و سەرمایە و ناوەندەکانی زیرەکی دەستکرد بە بەھای ۲ تریلیۆن دۆلار لە ناوچەکەدا وێران دەکرێن.
محسن ڕەزایی، دەبیرى ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە وەڵامی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە کراوەبوونی تەنگەی هۆرمۆز ڕایگەیاند کە ئەم تەنگەیە لە کۆنترۆڵی ئێرانە و ئەوان بەڕێوەی دەبەن؛ لە هەمان کاتدا ئاگادارکردنەوەیەکی توندی دا کە لە حاڵەتی ڕوودانی هەر جەنگێکی نوێدا، ژێرخانی تەکنەلۆژی و ناوەندەکانی زیرەکی دەستکرد لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانج.
ڕەزایی جەختی کردەوە کە فەرماندەی ستافی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام)، بە هاوکاری هێزی سەربازیی ئیمارات و عەرەبستان، سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی قاچاخی نەوت دەکات و ئەوان شەوانە لە بەلەمە بچووکەکانەوە بۆ گواستنەوەی نەوت بەکڵکی وەردەگرن، بەڵام هێزە ئێرانییەکان شەوانە ئەوان دەکەنە ئامانج.
ناوبراو ئاماژەی کرد کە ئەوەی ترەمپ دەیکات هاوکارییە لەگەڵ ئەوانەی کە لە ڕاستیدا دزە دەریایی و قاچاخچین و بە هاوکاریی ئیمارات هەوڵ دەدەن بەربەست و سنووردارییەکانی تەنگەی هۆرمۆز لا بدەن.
محسن ڕەزایی هەڕەشەی کرد کە ئەمریکا سامان و سەرمایەی زۆر گەورەی لە ئیمارات و نزیک تەنگەی هۆرمۆز هەیە کە تا ئێستا نەخراونەتە لیستی ئامانجەکان، بەڵام ئەگەر جەنگێک ڕووبدات، زۆرێک لە کەیبڵەکان، ناوەندەکانی داتا و دامەزراوەکانی زیرەکی دەستکرد لە ناوچەکەدا کە بەهایان زیاترە لە ۲ تریلیۆن دۆلار، وێران دەکرێن.







