سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا بەردەوامە لە ئەنجامدانی کردەی دوژمنکارانە و هێرشکردنە سەر ئێران، بەڵام تاران هەرگیز دەرگای گفتوگۆ و دیالۆگ داناخات.
ئەمرۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەم، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئێران بڕوای بە چارەسەری ئاشتییانە و دیپلۆماسی هەیە و سەرەڕای گوشارە سەربازی و سیاسییەکانی واشنتۆن، ئەوان لە پێناوی پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەیاندا، درێژە بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەدەن.
ئەم لێدوانەی سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و ناکۆکییە سیاسییەکانەوە لە ئاستێکی بەرزدایە، بەڵام تاران دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم پەیامانەوە ئەوە نیشان بدات کە هێشتا ڕێگەی دیپلۆماسی بە ئەڵقەیەکی گرنگی ستراتیژیی خۆی دەزانێت.







