عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای کۆتاییهاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ شانشینی ئوردنی هاشمی، گەڕایەوە بەغدای پایتەخت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە میانی سەردانەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی ئاستبەرز ئەنجام دراون، کە دیارترینیان بریتی بوون لە:
کۆبوونەوە لەگەڵ پادشای شانشینی ئوردنی هاشمی.
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوردن.
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی فەلەستین.
سەرۆکایەتیکردنی شاندی عێراق لە گفتوگۆ فراوانەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.
کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی عێراقی لە عەممان.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، لەنێوان هەردوو وڵاتدا 9 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە چەندین سێکتەری جیاوازدا واژۆ کران:
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری کێبڕکێی بازرگانی و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پاراستنی ژینگە.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵانی 2026-2031.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری پاراستنی بەکاربەردا.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڵگەنامە و ئەرشیفی نیشتمانی.
یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاریی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاریی دەرەکی.
دانانی میکانیزمی هاوبەش بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان.
بەرنامەی جێبەجێکردنی هاوکاریی کولتووری بۆ ساڵانی 2026-2028.
بەرنامەی جێبەجێکردنی هاوکاریی پەروەردەیی بۆ ساڵانی 2026-2028.







